گه‌‌یاندنی که‌ل وپه‌له‌کانتان بۆ نوسینگه‌ی کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت .

 

.1- ده‌بێت  سه‌رجه‌م که‌ل و په‌له‌کانتان له‌ کارتۆندا ئاماده‌کرابیت و به‌ له‌زگه‌ی تایبه‌ت پێچرابێت .

2- ناوی شارو و ناوی وه‌رگر و ژماره‌ی تلفۆن له‌سه‌ر کارتۆنه‌کان بنووسن .    

3- به‌مه‌ستی پاره‌دان . ڕاسته‌خۆ ده‌توانیت کاش پاره‌ بده‌یت  یان بیخه‌یته‌سه‌ر ژماره‌ی بانقی تایبه‌ت به‌ کۆمپانیا یان هه‌مان بڕی پاره‌  له‌ کوردستان ده‌فع بکرێت به‌بێ  گؤرانکاری له‌ بڕی پاره‌که‌دا .               

گه‌یاندنی که‌ل وپه‌له‌کانتان بۆ نوسینگه‌ی کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت

1-  ده‌توانن پۆسته‌کانتان بگه‌یه‌نه‌  نوسینگه‌کانی سه‌ره‌کی گۆران ترانسپۆرت له‌ شاره‌کانی  ڤیسته‌روس و یوتوبوری به‌ هاتنی ئێوه‌ی به‌ڕێز یان له‌ ڕێگای پۆسته‌وه‌ بنێردرێت بۆ نوسینگه‌کانمان .بۆ ئه‌م ناونیشانه‌یه‌  

Goran Transport

 Fältmätargatan 22

72135Västerås

2- به‌گوێره‌ی دووری جێگای نیشته‌جێ بوون و گواستنه‌وه‌ی پۆسته‌کانتان بۆ نوسینگه‌کانی گۆران ترانسپۆرت  ، ده‌بێت له‌ ڕێگای تلفۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌ نوسینگه‌کانمانه‌وه‌   و ناوو ژماره‌ی تلفۆن و ناونیشان تۆمار بکه‌یت  .

3- یه‌ک 1 ڕۆژ پێش ئاماده‌کاری بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌کانتان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ کاتی دیاریکراو و گونجاودا ڕێک ده‌که‌وین . له‌ جێگای دیاری کراو کارتۆنه‌کانتان ده‌کێشرێت و فۆرم وپسوڵه‌ی تایبه‌تان بۆ ده‌کرێت بریتیه‌ له‌ . کۆدی تایبه‌ت ، بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو . زانیاری که‌ل وپه‌له‌کان ، کۆی گشتی که‌ل وپه‌له‌کان  ، ناوی نێره‌ر و ناوی وه‌رگر له‌گه‌ڵ ژماره‌ی تلفۆنه‌کانیان .

 دڵنیابن  له‌ گه‌یاندن و ته‌ئمینی گشتی که‌ل وپه‌له‌کانتان ، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌م وکوڕیه‌ک کۆمپانیا به‌رپرسیاره‌

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ORG- NUMMER : 620711-4213

Home